ئامۆژگاری بۆ جەماوەر Tilmæli

Tilmæli til almennings    kúrdíska

Leiðbeiningar til almennings í tilefni af afléttingum takmarkana vegna COVID-19.

ئامۆژگاری بۆ جەماوەر

ڕێنمایی جەماوەر بە بۆنەی هەڵگرتنی سنووردارییەکانی پەیوەست بە پەتای کۆڤید COVID-19

لە ئێستاماندا، ململانێی COVID-19 هاتووینەتە قۆناغی هەڵگرتنی تێکڕای سنووردارییە کارپێکراوەکانی ناوخۆ و لە سەر سنوورەکان لە بەرواری نیوەشەوی 25.2.2022. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو سنووردارییەکان سووک کراون، هێشتا بڵاوەی  COVID-19 زۆر بەرچاوە لە ناو وڵاتدا بە بێ هەبوونی مەترسي گەورە و دەگمەنی باری ترسناکی نەخۆشي. تائێستاش پێویستە هەمووان لە بیری لایەنە جیاوازەکانی پەیوەست بە پەتاکەدا بن لە ڕێگەی تێست و خۆپارێزي لە پەتاکە بە مەبەستی بەربەستي لە بڵاوەی بەدەر لە دەسەڵات و ئاکامە مەترسیدارەکانی.

لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنماییەکان نوێ دەکرێنەوە کە تایبەتە بە کۆڤید COVID-19 لە سەر covid.is وە landlaeknir.is داواکارین لە جەماوەر کە بەردەوام چاوی پیا بخشێننەوە بە پێی توانا. لەم نووسینەدا ، هەندێک لەو لایەنانە باس دەکرێن کە پێویستە بگاتە جەماوەر و کۆمەڵگا لێی بەئاگا بن لەم قۆناغەی ئێستادا.

لێکۆڵینەوەکان بۆ شیکاریی Covid-19

بڕیاردرا بە وەرگرتنی تێستی خێرا لە بری تێستی PCR بۆ دەستنیشانی covid-19 . لەم قۆناغەی ئێستادا ، ئەنجامدانی تێستی خێرا پەسەندە/بەسە وەک داواکاري بۆ شیکاري و دەستنیشانی نەخۆشییەکە.

هەتا ئێستاش بۆ ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی پەتاکەیان پێوەدیارە، گومانی نەخۆشي COVID-19 یان لەسەرە ، دەتوانن داوای پشکنین بکەن لە بنکەی تەندروستي یان کۆمپانیا تایبەتەکانی ڕێپێدراو بۆ ئەنجامدانی تێستی خێرا. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، تێستی خێرایان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکانی بە زوویی، لە دوای کاتێکی کورتدا بەردەست دەبن. پێویست بە تێستی PCR ناکات بۆ پاڵپشتی کردن لە ئەنجامی تێستی خێرا. تێستی خێرا بۆ هەمووان بێبەرابەرە.

هەندێک لە بنکە تەندروستییەکانی دەرەوەی شارەکان، لادێ و گوندەکان، بەردەوامي لەسەر تێستی PCR بە باش دەزانن وەک لە تێستی خێرا، بەڵام دەبێت پێشبینی کاتێکی دوورتر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی شیکاریی.

دەربارەی ئەو کەسانەی تێستی خۆیی ئەنجام دەدەن (تێستی خێرای خودي) لە ماڵەوە/ لە شوێنی ئیش، ئەنجامی پۆزەتیڤی تێست، تووشبوون، بەسە بۆ دەستنیشانی نەخۆشییەکە COVID-19. ئەگەر پێویست بکات بە تۆمارکردن لە بنکەی داتاکان و تۆماری تەندروستییدا، ئەوا دەبێت ئەنجامەکە پشتڕاست بکریتەوە لە ڕێگەی تێستی خێرای بنکەی تەندروستی  یان لە کۆمپانیا تایبەتە مۆڵەتدارەکان یان لە ڕێگەی تێستی PCR.

خۆپارێزي تاکەکەسی/خودپارێزي

سەرەڕای هەڵگرتنی تێکڕای سنووردارییەکان لە ئێستادا، گرنگ ئەوەیە هەر کەسێک لەلای خۆیەوە ئاگاداري ئاستێکی بەرزی خۆپارێزیی تاکەکەسي بکات بە پێی توانا. بەرەنگاریی و خودپارێزیی ئەوەیە کە نێوانێکی سەلامەت تا ئاستی یەک مەتر هەبێت لە نێوان ئەو کەسانەدا کە سەر بە یەک ماڵ نین یان بەکارهێنانی دەمامک لەو شوێنانەی ناکرێت مسۆگەری ئەو نێوانە بکرێت، گرنگيدان بە پاک و خاوێنی دەستەکان و بە کارهێنانی پاکژکەرەوەی ئەلکهولي لەگەڵ ئاگاداری تەواو لە هەوا گۆڕکێدا.

دابڕین

لەگەڵ هەڵگرتنی تێکڕای سنووردارییەکانی پەیوەست بە COVID-19 وە، هاوکات بڕیاردرا بە سووک کردنی ئەرکی پابەندبوون بە دابڕین بۆ ئەو کەسانەی تووش دەبن بە پەتاکە. بۆ ئەو کەسانەی پەتای COVID-19 تیا دەستنیشان دەکرێت وە نیشانەکانی هەناسە توندیی و تایان هەیە داوایان لێدەکرێت بەلای کەمەوە پشوویەکی پێنچ ڕۆژی وەربگرن لە بەرواری دەستنیشانکردنەکەوە. لەگەڵ پابەندیی بە ڕێنماییەکانی دابڕین لە ناو ماڵدا. لە هەمان کاتدا، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشییەکەیان تیا دەستنیشان کراوە، بەڵام نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان پێوە نییە یان زۆر بە سووکییە و تایان نییە داوایان لێدەکرێت ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و پاکوخاوێنی بکەن.

بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی COVID-19  تیا دەستنیشان دەکرێت، داوایان لێدەکرێت بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کەسانەی لە نزیکیان بوون بەر لە ڕۆژێک تا دوو ڕۆژ لە دەرکەوتنی نیشانەکان یان ئەنجامدانی تێست کە ڕەنگە ئەوانیش تووش بوو بن. ئەو کەسانە بەرکەوتەی پەتاکەن (بڕوانە کەرەنتین و ئاگایی لە لای خوارەوە).

کەرەنتین و ئاگایی

کەرەنتین لابراوە، بە پێی گۆڕانکاریی ڕێساکان لە بەرواری 12 فێبروار/شوبات، لەبری ئەوە، ئامۆژگاری کەسانی بەرکەوتە دەکرێت بە ئاگایی و پاک وخاوێنی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ. تا ئێستاش کەسانی بەرکەوتە هان دەدرێن بە ئاگاداریی پاک و خاوێنی  لەگەڵ پابەندیی رێونماییەکانی دابڕین یان ئەنجامدانی تێستی خێرا لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە هەفتەی یەکەمەوە کە بەڵگەیە بۆ تووشبوون بە COVID-19.

ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی پەتای COVID-19  تیا دەستنیشان دەکرێت.

کەسانی نەخۆش بە COVID-19 هان دەدرێن بە پابەندبوون بەو ڕێنماییانەی لای سەرەوە تایبەت بە دابڕین. بەم نزیکانە دەزگای چاودێري تەندروستیی لە ناوچەی پایتەخت بە هاریکاریی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەکان هەڵدەستێت بە  دەرکردنی زانیاریی و ڕێنمایی زیاتر بۆ تووشبووان، کە دەتوانرێت ئامۆژگاریی گشتیی و بەسوود وەربگیرێت بۆ ئەو نەخۆدانەی لە ناو ماڵدا دەمێننەوە، هەروەها دەربارەی کە ی وە چۆن پەیوەندی بکەن بە دەزگای چاودێري تەندروستییەوە بە هۆکارە نە خۆشییەوە.

ڕاپۆرتی بەڵگەی تووشبوون بە COVID-19

ئەنجامی تێست و شیکاریی لەگەڵ ڕاپۆرتی پۆزەتیڤی COVID-19 دەنێررێت بۆ کەسەکان. ڕاپۆرتی بەڵگەیی، ماوەی نەخۆشیی نەچوونە سەرکار یان قوتابخانە بە هۆکاری پەتای COVID-19 پێویستە لەلای پزیشک وەک هەموو بارێکی نەخۆشیی تر وەربگیرێت. تکا دەکرێت لە خاوەنکار و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ڕەچاوی ئەوە بکەن، تێگەیشتنیان هەبێت، کە خەڵکی نەخۆش لە ماڵەوە دەمێنێتەوە.

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەکان