ڕێنماییەکان ، بۆ کەسانی هەڵگری نەخۆشی دژوار کە ئەگەر تووش ببن بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩
پسپۆری بواری نەخۆشییە درمییەکان نامیلکەیەیەکی تایبەتی دەرکردووە ، ڕێنمایی ، بۆ ئەوکەسانەی مەترسی زیاتریان لەسەرە بەوەی بە شێوەیەکی دژوار نەخۆش بکەون ، ئەگەر تووش ببن بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩
ڕێنماییەکان بۆ ئەم کەسانەیە
٠ بەساڵاچووان ، هەتا بەتەمەنتربن هۆکاری زیاتریان هەیە کە ڕێنماییەکانیان لەیادا بێت -
- ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵە وەک نەخۆشی دڵ ، پەستانی خوێن ، نەخۆشی شەکرە، سستی گورچیلە وهەوکردنی سییەکان ، لەگەل نەخۆشی شیرپەنجە بێ ڕەچاوکردنی تەمەن لەگەڵ ژنانی سکپڕ ومنداڵ .
منداڵ لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لەم نەخۆشییەیان گرتووە ، زۆرجار منداڵ ئەم نەخۆشییەی تیا دەستنیشان کراوە لەکاتی پشکنینی منداڵەکەدا بۆ نەخۆشی و حاڵەتی تر . لەوە ناچێت ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتی دژوار لەناو منداڵدا هەبێت ، زانیارییەکان تا ئەم کاتەش سنووردراون لەسەر ڕەوشی نەخۆشییەکە لەناویاندا
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی وەها لەبەردەست نین لەسەر مەترسیی تایبەت سەر ئەو ژنانەی منداڵیان پێیە ، ژنانی سکپڕ ، یان مەترسی تووشبوونی ئازار ونەخۆشی لاوەکی دەرئەنجامی تووشبوون بە کۆڤید- ١٩. هیچ ڕینماییەکی تایبەت نیە بۆ ئەو ژنانە بەتایبەتی ئەوانەی تەندروست و بەهێزن ، ئەوەندە نەبێت خۆبەدوورگرتن لەتووشبوون بە پەتاکە لەگەڵ پاک وخاوێنی گشتی
ڕێنماییەکان بۆ ئەوکەسانەی هۆکارەی مەترسیی تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشی ڤایرۆسیی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید-١٩
ڕێنماییەکان ، بۆ کەسانی هەڵگری نەخۆشی دژوار کە ئەگەرتووش ببن بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩