توندکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە ڕەیکیاڤیکی گەورە : سنوردارکردنی زیاتری کۆڕوکۆمەڵ

وەزیری تەندروستی ڕازی بوو بە پێشنیارەکانی پسپۆڕی نەخۆشیە درمییەکان و بڕیاریدا بە توندکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی و سنوردارکردنی زیاتری کۆڕ و کۆمەڵ لە ڕەیکیاڤیکی پایتەخت و دەروبەرەکەی . بڕیارەکەش ئیشی پێدەکرێت لە بەرواری ٧ی مانگی ١٠ وە . هەرچی ناوچەکانی تری ووڵاتە پابەند ئەبن بە ڕێنماییەکانی پێشتر لە بەرواری ٥ ی مانگی ١٠ بەیان کرا بە بێ گۆڕانکاری .ئەم ڕێسایانە کارا ئەبن هەتا بەرواری ١٩ی مانگی ١٠

ڕەیکیاڤیکی گەورە  ئاماژەیە بۆ پایتەخت و دەروبەری : ڕەیکیاڤیک ، سێلتیارنارنێس ، مۆسفێلسبایر ، کیۆساهرێپور ، هاپنارفیۆرذور ، گارذابایر لەگەڵ کۆپاڤۆگور

ڕێوشوێنی توندکراو  ئەم کار و چالاکیانە ئەگرێتەوە :

سنوری نزیکی ٢م : ماوەی نێوان کەسەکان ٢م ئەبێت . ئەم ڕێکارە بۆ هەموو خوێندنگاکانیشە ، بێجگە لە لە دایکبووانی ٢٠٠٥  و لەوە دووا

ئەو خزمەتگوزاری و چالاکیانەی کە نزیکی و بەریەککەوتنی تیایە : مۆڵەت نادرێت بە چالاکی و خزمەتگوزاریەک کە لێکنزیکی و بەریەککەوتن تیایدا ببێتە هۆی مەترسی گواستنەوی نەخۆشی. ئەم بڕیارە هۆڵەکانی جوانکاری و قژبڕین ، شێلان و تاتوو لەگەڵ چالاکیەهاوشێوەکانیان ئەگرێتەوە . ئەوەی لای سەرەوە کارا نیە لەسەر کار وچالاکی کارمەندانی دروستی و فریاکەوتن لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیاندا ، لەوکاتانەشدا کارمەند ئەبێت ماسک بەکار بهێنێت

بازارەکان : پێویستە کارمەندی بازاڕەکان دەمامکی دەم وچاو /ماسک بەکاربهێنن ئەگەر نەتوانرا ماوەی ٢م دابین بکرێت لە نێوان کەسەکاندا ، ئەوانەی کەسی یەک ماڵ نین .

گەرما و مەلەوانگە : ئەو شوێنانە کارەکانیان ڕادەگرن ، دادەخرێن .

هۆڵە داخراوەکانی وەرزش یاری ئاسن : مۆڵەت نادرێت بە چالاکی وەرزشی و ڕاهێنانەکانی ناو هۆڵە داخراوەکان کە تیایدا ئەگەری بەریەککەوتن و لێکنزیکی زۆر هەیە و ئەبێتە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی ، یان لە رێگای بەشداری لە بەکار هێنانی کەل وپەلەکانی هۆڵەداخراوەکان و تەشەنەی ڤایرۆسەکە .

وەرزشی دەرەوە / پارک و گۆڕەپانی کراوە : ڕێگە دراوە بە وەرزش لە دەرەوەی هۆڵەکان ، لە هەوای پاکدا . بەڵام ژمارەی تەماشاکارانی یاری  و چالاکیە وەرزشیەکان سنوردارکراوە بە ٢٠ بینەر بۆ هەر ڕووبەرێک /هۆبەیەک بەمەرجێک تەماشاکاران ماسکیان بەستبێت و لە کورسی ژمارەکراودا دابنیشن

هونەری شانۆ وسینەما : بۆ چالاکیەکانی سینەما و شانۆ لەگەڵ ئاهەنگی مۆسیقا وگۆرانی نابێت ژمارەی میوانەکان لە ٢٠ کەس زیاتر بێت کە لە شوێنی ژمارەکراو دادەنیشن و دەمامکیان داناوە

چێشتخانەکان : ئەو چێشتخانانەی خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش دەکەن بۆیان هەیە تا کاتژمێری ٩ ی شەو کار بکەن .هەرچی باڕ و مەیخانە هەیە لەگەڵ گازینۆکان بە داخراوی ئەمێننەوە .

Höfuðborgarsvæðið: Hertar takmarkanir á samkomum- 07.Okt/20 //  Kúrdíska //