Ferðalög kúrdíska
سەفەرکردن بۆ ئایسلاند
گشت رێوشوێنى دروستي تايبهت به COVID-19 له سهردان بۆ وڵاتى ئايسلاند لابراوه بێ جياوازى له بارى كوتانىگەشتيار، لەگەڵ جیاوازي ڕێسا پەیڕەوکراوەکان لە سەر سنوری ولاتانی تردا.
سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات
بەر لە ماوەیەک ئامۆژگاري پێویست بۆ ئەو ئایسلاندییانەی سەفەر دەکەنبۆ دەرەوەی وڵات بڵاو کرایەوە. کە تێیدا باس لە بەکارهێنانی دەمامککرا لەگەڵ ڕێگاکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆڤید ، ئەو ڕێنماییانەی کە هەمووان پێویستەپەیڕەوی بکەن، هەروەک چۆن لە گەڕانەوە بۆ ناو وڵات گرنگيیان کەم ناکاتەوە.
زۆر گرنگە، سەفەر نەکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە گەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانینەخۆشییەکە. بەر لە کەوتنەڕێ بۆ سەفەر ، هەمووان ئامۆژگاري دەکرێن بۆ زانینی چۆنێتي ڕێسا پەیڕەوکراوەکان لەووڵاتەی نیازە سەفەری بۆ بکرێت لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئامۆژگاری و ڕێنمایی سەفەرکردن لەوەزارەتی دەرەوەوە.
بۆ دەستکەوتنی زانیاري لەسەر مافەکانی گەشتیار ، تایبەت بە پەتای COVID-19 بڕوانە پێگەی ئەلەکترۆنیی دەزگای گەشت وگوزاریي ئایسلاند
وەرگرتنی نمونە/ تێستی ئەو کەسانەی نیشانەکانیپەتەکایان پێوە نییە و بە نیازی سەفەرن بۆ دەرەوەی وڵات.
تێستی خێرا
تێستی COVID-19 ی خێرا (یان تێستی دژە تەنی خێرا) لەم شوێنانە دەکرێت :
Öryggismiðstöðin
COVIDTEST.IS
تێستی- PCR
ئەگەر بە نیازی سەفەریت وە پێویستیت بە تێستی PCR نیگەتیڤ هەیە، پێوسیتەلەسەرت پلانی چوونە پشکنین دابنێی بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بەڵگەی تێستەکەت لە کاتیگونجاودا پێش بەڕێکەوتن.
لە پایتەخت و دەروبەری: ناوی خۆت تۆمار بکە تێچووی تێستەکە بدا لەسەر نێت /ئەلەکترۆني دوواتر ئەنجامی پشکنینەکەت بە نامەی ئەلەکترۆني پیدەگات بە ئی مەیل.گەر پێویستیت بە بەڵگەی تێست لەسەر کاغەز و مۆرکراو هەیە، تکایە پەیوەندی بکە بەبنکەی تەندروستی پەیوەنددار، ئامادە ببە لەوێ پارەکەی بدە و وەریبگرە.
دەرەوەی پایتەخت، گوند و لادێکان: سەرنجبدە هەر ناوچەیەک سەرپشکە، بڕیار دەدات، کە ئایا خزمەتگوزاریی تایبەت بە تێستیگەشتیار بەردەست دەخات لە بنکە دروستییەکانی سەر بە ناوچەکە. بۆ داواکردنی تێستیپێش سەفەر ، پێویستە پەیوەندی بکەن بە بنکەکانی چاودێری و تەندوستی پەیوەستبە کاری تێستی گەشتیاریی هاتووان .
ئەو کەسانەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر نییەو هاتوون بۆ تێستی پێشسەفەر ، پێوسیتە پارەی تێستەکە بدەن بە گوێرەی نرخەکان و ڕێساکان .
بەڵگەی کوتان
بۆئەو کەسانەی کوتانی تەواویان وەرگرتووە دژی پەتای COVID-19 دەتوانن بەڵگەی کوتانەکەیان وەربگرنەوە لەسەر پێگەی ئەلکترۆني heilsuvera.is پاش هەفتەیەک لە کوتانی تەواو . ماوەی بەسەرچوونی بەڵگەنامە 9 مانگە لە دووای کوتانی تەواو. بەڵام لەگەڵوەرگرتنی ژەمە کوتانی بزوێنەر، چالاککار ماوەکە تەواو دەبێت. لەگەڵ جیاوازي ڕێسا پەیڕەوکراوەکان لە سەر سنوری ولاتانیتردا.
لەسەر بڕوانامەی کوتان هاتووە کە ئەمەبەڵگەنامەی سەفەرکردن نییە (واتە ، پاسپۆرت نییە)، بەڵام بەڵگەی کوتان بەسودە وەک دڵنیاکردنەوە لە کوتان بۆچاودێریی کردنی گەشتیاران و خۆپارێزيلەسەر سنورەکان و شوێنەکانی تر.
باری نائاسایی
لە کاتی نائاسایی کە ناکرێت چاوەڕوانبکرێت، ژمارە تەلەفۆنی فریاکەوتنی شارستانیی بەردەوام کراوەیە 24 سەعاتي.