Þessi síða er i uppfærslu. Vinsamlega sjá Gildandi takmarkanir á samkomum. سنووردارییە کاراکان بۆ خۆپاراستن – ئەو ڕێسایانەی کاریان پێدەکرێت لە وڵاتدا
لە ئێستادا ڕێنمایی کاران سەبارەت بە سنورداری کارو چالاکی خوێندن لە کاتی تەشەنەی نەخۆشیە درمیەکان ، ئەو ڕێسایانە کاریان پێدەکرێت لە بەرواری ٥ ی ١٠ وە هەتاکو ١٩ ی ١٠ . ڕێساکان جێ بەجێ ئەکرێن لە کاری قوتابخانەکانی وەک باخچەی مندالان ، قوتابخانەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەی و فێرکردنی باڵا و زانکۆکان ( تایبەت و گشتی ) هەرەوها چالاکیەکانی وەرزشی و بنکە هونەری وکۆمەڵایەتیەکان بۆ وەبیرهێنانەوە ڕێساکان لەدایکبووانی ٢٠٠٥ و لەوەدووا ناگرێتەوە
باخچەی منداڵان ڕێگە پێدراون کار وچالاکییەکان بەردەوام بێت بە مەرجێک کارمەندەکانیان پابەند بن بە ڕێسای لێکنزیکی ١م ئەگەر دەمامکیان پێوە نەبێت . ڕێگەنادرێت بە هەبوونی زیاتر لە ٣٠ کەس لە لەدایک بووانی ٢٠٠٤ و لەوەبەر لەهامان شوێندا . بە شێوەیەکی گشتی پێویست ناکات دایکان و باوکان بچنە ناو بینای دایەنگا وقوتابخانەکان تەنها لە باری زۆر پێویستدا نەبێت .پێویستە پێشوەخت کات دیاری بکەن بۆ ئامادەبوون بە مەبەستی ناسین و تۆمار یان ماوەی سەرەتا ، کاتی ڕاهاتنی منداڵ ، کەسی ئامادە نابێت بەرکەوتنی ناپێویستی هەبێت لەگەڵ کەل و پەلی شوێنەکەدا وەک کافیتریا یان تەوالێت، ڕەچاوی ڕێوشوێنە خۆپارێزیەکان بێت و پابەندی ١م نێوانی خۆی و کەسەکانی تر بێت .باشترە لەم ماوەیەدا تەنها دایک یان باوک ئامادە بێت . کارگێڕانی قوتابخانە بۆیان هەیە داوا لە میوانان بکەن بە دانانی ماسک و بە بیرهێنانەوەی هۆشدارییەکانی پسپۆڕی نەخۆشیە درمیەکان لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و گشتیدا.
پێویستە ڕۆژانە بینای دایەنگا و باخچەی منداڵان پاک و خاوێن بکرێنەوە لە دووای تەواوبوونی کاتی فەرمی
قوتابخانە سەرەتایەکان ڕێگە پێدراون کار وچالاکییەکان بەردەوام بێت بە مەرجێک کارمەندەکانیان پابەند بن بە ڕێسای لێکنزیکی ١م ئەگەر دەمامکیان پێوە نەبێت . ڕێگەنادرێت بە هەبوونی زیاتر لە ٣٠ کەس لە لەدایک بووانی ٢٠٠٤ و لەوەبەر لەهامان شوێندا . ئەم ڕێسایە کارایە لەسەر سەنتەرەکانی کات بەسەربردنی منداڵان و بنکە کۆمەڵایەتی و چالاکیە وەرزشیەکانی تایبەت بە خوێندنی سەرەتایی . بە شێوەیەکی گشتی پێویست ناکات دایکان و باوکان بچنە نا وقوتابخانەکان تەنها لە باری زۆر پێویستدا نەبێت .
پێویستە ڕۆژانە بینای قوتابخانەکان پاک و خاوێن بکرێنەوە لە دووای تەواوبوونی کاتی فەرمی
لە هەموو باڵەخانە و تەلارەکانی خوێندنی ئامادەیی و زاکۆکاندا ڕێگەدراوە بە کارکردن لەکاتێکدا کە بتوانرێت ماوەی ١م لێکنزیکی نێوان کەسەکان دابین بکرێت و ژمارەی ئامادەبووان لە ٣٠ کەس زیتر نەبێت لە پۆلێکدا/لە هۆڵێکدا. ڕێگە نادریت بە هاتوچۆ و تێکەڵاوی کۆمەڵ وگروپەکان ، بەڵام مامۆستاکان بۆیان هەیە بەسەریاندا بگەڕێن .
لەو شوێنانەی هاوبەشن و هەمووان بەکاری دەهێنن وەک هاتنەژورەوە ، ڕاڕەو ، هۆڵ و تەوالێت ئەکرێت چاوپۆشیەکی کەم لە ڕێساکان بکرێت بە مەرجێک دەمامک بەکار بهێنرێت . لە وانە کردارییەکان و لە باری تایبەتدا وەک وەرشە و کاری توێکاری و هونەری نواندن ئەبێت قوتابی و مامۆستا دەمامک بەکاربهێنن
ڕیگەنادرێت بە ڕێکخستنی کۆڕ ، ئاهەنگی گۆرانی و بۆنەکان کە بەکاری خوێندن و فێربوون ئەژمار ناکرێن لە قوتابخانەدا
لە کاتی وانەکانی وەرزش وپەروەردەی هونەریدا لە قۆناغی ئامادەیی و زانکۆکاندا ڕێگەدراوە بە لێکنزیکی و بەریەککەوتن ، هەروەها لە کاتی ڕاهێنان و پێشبڕکێکاندا بەڵام لە ژوری خۆگۆڕین و شوێنەکانی تری دەرەوەی وانە و ڕاهێنان ئەبێت پابەندی بکرێت بە ڕێسای لێکنزیکی ١م لە نێوان کەسەکان
لە دووای تەواو بوونی کار و چالاکی هەر کۆمەڵێک پێویستە شوێنەکە پاک و خاوێن بکرێتەوە بەتایبەت شوێنە هاوبەشەکان و شوێنی بەریەککەوتن وەک ڕووبەرە بەردەستەکان و کەل و پەلی بەکار هاتوو . ئاگایی تەواو لە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی کەسی لە نەخۆشیە درمیەکان ئەرکی هەمووانە.
پێویستە لەسەر لاوان و منداڵان بە باشی دەستەکانیان بشۆن و بەردەوام پاک و خاوێنی ڕاگرن ، پێش چوون بۆلای هاوڕێکانیان و دووای گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە
خێزانەکان هان دەدەین / داواتان لێدەکەین بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ پاراستنی پەیوندی توندوتۆڵ لەگەڵ کەس و کار و ئازیزاندا
دەرفەت بەکار دەهێنین و سود وەرئەگرین لە کاتەکە بۆ هاوکاری مندالەکانمان لە فێربوونی خوێندن و نوسین ، ڕاهێنانیان لەسەر نوسینی نامە و فراوان کردنی ئاستی بیرکردنەوە و خەیاڵ و لەهەموو ئەو بوارانەی پەیوەستە بە هەڵس و کەوت و برەوپێدانی پەیوەندیمان لەگەڵ کەس و کار و دڵسۆزاندا.
با پێکەوە کار بکەین بۆ خاوکردنەوەی تەشەنەی ڤایرۆسەکە
دەستمان بە باشی ئەشۆین بە ئاووسابون ، هەروەها کحولی سەنیتایز بەکار دەهێنین
لەکاتی کۆکە و پژمەدا دەستەسڕ بەکار ئەهێنین یان ئانیشک، بڵاوی ناکەینەوە لە ناو لەپمان یان بە هەوادا
خۆمان ئەگرین لە دەستهێنان / خوراندنی دەم و لوت و چاو ، چونکە ئەوە ڕاڕەوێکە بۆ گەیشتنی ڤایرۆسەکان لە دەستەکانمانەوە بۆ ناو جەستە و کۆئەندامی هەناسە
خۆمان دوور ئەگرین لە پەیوەندی و کەسانی تر هەرکاتێک نیشانەکانی سەرما و هەڵامەت لێمان دەرکەوتن ، بە نومنە کۆکە و ئاوی لوت ، ئازاری ئێسک و نیشانەکانی تر دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی سەرما و هەڵامەتیان پێوەدیارە .هەندێک پرسیاری باو لەگەڵ وەڵامی سادە
ڤایرۆسی کۆرۆنا چیە ؟ ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆرێکە لە ڤایرۆس سەربە خێزانی کۆرۆناییەکان کە ئەبێتە هۆی نەخۆش خستنمان ، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە . بەرنامە هەواڵی مناڵان بڕگەیەکی سەرنج ڕاکێشی لەسەر ڤایرۆس ئامادە و پێشکەش کرد کە ئەتوانن بیدۆزنەوە و بینەری بن .
چۆن ئەم ڤایرۆسە نەخۆشمان ئەخات ؟ ئەم ڤایرۆسە ئەبێتە هۆکاری نەخۆشیەک کە زۆر وەک نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت وایە ، لە نیشانەکانی کۆکە ، تای بەرز ، ئازاری ئێسک و جومگەکان . هەروەها ئەم ڤایرۆسە هۆکاری نەخۆشی ترسناکیشە وەک هەوکردنی سیەکان . هەرکاتێک گومانتان کرد بە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەوا ئەبێت ڕاوێژ بکەن لەگەڵ کارمەندانی دروستی لە بنکەی چاودێری پزیشکی یان لە ڕێگای دەمەتەقێوە لەسەر لاپەڕەی تایبەتی www.heilsuvera.is
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە ؟ ڕێژەیەکی کەم لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە قورسی نەخۆش ئەکەون ، بەڵام هەر کەسێک ڤایرۆسەکەی تیا دەستنیشان بکرێت پێویستی بە چاودێری و بەدوواداچوونەوە ئەبێت .بۆی هەیە من تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببم ؟ ئەگەر نزیک و هاوکاری کەسێک بیت کە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە ئەوا زۆر بۆی هەیە تۆش نەخۆش بیت یان نەخۆش بکەویت بۆیە ئەبێت زۆر ئاگادار بین
منداڵان و کەرەنتین – زانیاری و پێشنیار بۆ منداڵ و خێزان Börn í sóttkví
امنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت – زانیاری بۆ کەس و کارBörn með sértækar umönnunarþarfir í sóttkví
نەخۆشخانەی هرینگبرۆیت ی مندالان ىڵاوکراوەیەکی بەسودی بۆ منداڵان و لاوان خستۆتە بەردەست
بەشی نوێنەرایەتی منداڵان هەستاوە بە کۆکردنەوەی زانیاری زۆر بۆ منداڵ و گەنج لەسەر نەخۆشی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید-١٩ کە ئەتوانرێت لەسەر لاپەڕەی ئینتەرنێت تایبەت بە سەرۆکایەتی گشتی تەندروستی زانیاری ووردو دروست لەسەر نەخۆشییە درمییەکان پەیدا بکرێت .
Leikskólar og börn. ڕێنمایی بەسود لە بڵاوکراوەیەکدا لەلایەن کارگێڕی گشتی تەندرستیەوە ، کاری وێنەکان ستێفانيا ئێميلسدۆتير
هەروەها کۆمەڵەی گەشەپێدان نامیلکەیەکیان بە زامنێکی سادە و واڵا بڵاو کردۆتەە
Halló ég heiti Kóróna – کتێبێک بۆ مندالان ... هەلاو من ناوم کۆرۆنایە
My Hero is You ئەمە تۆیت ، کتێبێکە بە زمانی ئینگلیزی شارەزایان بۆ منداڵ و لاوان دانایان ناوە بە مەبەستی خوێندنەوەی لەگەڵ منداڵاندا دەربارەی پەتا جیهانیەکان پانادێمیک