مەبەست چییە لە قەدەغەی کۆبوونەوە ؟

نوێترین زانیارییەکان

ئەم قەدەغەی کۆبوونەوەیە کە لە ٢٤ی مانگی ٣ وە کارا کراوە ئەو شوێن و چالاکییە ڕێکخروانە ئەگرێتەوە کە زیاتر٢٠ کەس  ئەگرێتەوە یان تیا بەشدارن . هەرچی کۆڕو کۆمەڵی بچووکترە ئەبێت دڵنییای ئەوە بکرێت کە ماوەی نێوان کەسەکان زیاتر لە دوومەتر بێت .

٠کۆنفرانس ، کۆڕی ئەدەبی ، کۆبوونەوە  لەگەڵ چالاکیی تر .  

 ٠ئاهەنگ گێڕان ، بە نمونە کۆنسێرت ، نمایش ، سینەما ،شانۆ ،چالاکییە وەرزشییەکان لەگەڵ بۆنە و یادەتایبەتییەکان

٠مەراسیمیە ئاینییەکانی ناو کەنیسە و مزگەوت  بە نمونە مردوو ناشتن ، مارەبڕین ، ئاهەنگی ناونان لەگەڵ  بۆنە ئاینییەکان .  

٠ ٠هەموو ئەو چالاکیی و گردبوونەوەیەک بە بەشداریی ٢٠ کەس یان زۆرتر


ئەم کارو پیشانەی لای خوارەوە لە سێ شەممە ٢٤ ی مانگی ٣ وە ڕێگەیان پێنادرێت وە دادەخرێن :

٠ ٠مەلەوانگەکان ،هۆڵەکانی لەشجوانی، هۆڵەکانی یاریی ، باڕەکان ،گازینۆکان ،لەگەڵ مۆزەخانەکان

   ٠ئەو کارو پیشانەی لێکنزیکبوونەوەی زۆریان تێدایە  وەک : سەرتاشخانە ، ئارایشتگا ، شوێنی شێلان و پیشەی تریش .پشت شێلان ، چارەسەری سروشتیی پزیشکی ، کە زۆر گرنگ بێت وەک بەشێک لە چارەی ڕاهێنانەوە ڕێگە پێدراوە بە  ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی پاک وخاوێنی .

هەموو ئەو کار و چالاکییە وەرزشییانە ڕائەگیرێت کە تیایدا لێک نزیکی بەشداران کەمترە لە دوومەتر یان ئامێرەکانی وەرزش هاوبەشییە لەناویشیاندا خلیسکێنەی سەربەفر .

هەموو ئەو کارو چالاکییانەی تر کە پێش ٢٤ ی ٣ مۆڵەتیان هەبوو ئەوانیش ڕاگیران ، بۆیە ئەبێت سەرلەنوێ داوای مۆڵەت بکەن ئەگەر پێویست بکات ئیشی خۆیان بکەن . مۆڵەتی تایبەت تەنها بەو کاروپیشە گرنگانە ئەدرێت کە بنەڕەتیین لە  ژیانی ڕۆژانەدا وەک رزگارکردنی ژیانی کە ناکرێت ڕابگیرێت بۆ نمونە دەزگاکانی تەندروستی ، گواستنەوەی نەخۆش ، پۆلیس ، ئاگرکوژێنەوە ، ئاووکارەبا لەگەڵ دەزگاکانی تەلەفۆن و گەیاندن .

بازاڕەکانی خواردن  و دەرمانخانەکان

بازاڕەکانی خواردن و دەرمانخانەکان بۆیان هەیە هەتا ١٠٠ کەسیان تیا بێت لەیەک کاتدا  ، لە ١٠٠ کەس زیاتر نا ، بە مەرجێک ئاگایان لەوە بێت کە ماوەی دوومەتر هەبێت لەنیوان کەسێک و کەسێکی تردا. هەرچی بازاڕە گەورەکانە کە ڕووبەریان سەروو ١٠٠٠ مەتری دووجایە بۆیان هەیە کڕیاروکەسی زیاتربکەنە ژوورەوە بە ڕێژەی هەر ١٠مەترێکی سەروو ١٠٠٠ مەترەدووجاکە ، ئەویش ئەوپەڕی ٢٠٠ کەس کۆی هەمووی .


ڕەوشی خوێندن  چؤن ئەبێت ، خوێندن چۆن ئەکرێت ؟

 خوێندنی قوتابخانەکان زۆر سنوردار ئەبن لە ماوەی قەدەغەی کۆمەڵ لەوبارەیەوە تێروتەسەل قسە کراوە لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرستیی لە زۆر بارودۆخدا قوتابیان ناتوانن وەک پیویست بڕۆن بۆ قوتابخانە هەربۆیە ئەبێت لە مالەکانیانەوە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە ، ئۆنلاین ، دووراودوور بەردەوام بن لە فێربوون ، لە باری تریشدا ڕێ و شوێنی توندی سەلامەتی ئەگیرێتەبەر بۆ ئەوانەی لە قوتابخانەکانیاندا بەردەوام ئەبن لە خوێندن سەبارەت بە ژمارەی قوتابیان و ماوەی نیوانیان و چاودێری ووردی پاک و خاوێنی .


ئەم سنوردانانە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنە لە باخچەی ساوایان ، خوێندنی بنەڕەتیی و ناوەندی ، ئامادەیی هەتا پەیمانگا و زانکۆکان بەهەمان شێوە بۆ بنکە و دەزگاکانی تری فێربوون ، خانەی کاتی بێکاریی ، بنکە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ یانە وەرزشییەکان .

خوێندنی ئامادەیی، پەیمانگاو زانکۆکان دادەخرێن لەبری ئەوە خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە بە ئۆنلاین ئەبێت ئەوەندەی بتوانرێت .

خویندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکاندا بەردەوام دەبێت بە مەرجی پابەندبوون بە ڕێنماییەکان کە نابێت زۆرتر لە ٢٠ قوتابی لە پۆلێکدا بن و ڕەچاوی ئەوەبکرێت کە نابێت تێکەڵاوی نزیک و بەریەککەوتن هەبێت لە نیوانیاندا بۆ نمونە لە شوێنی نانخواردن و لەکاتی پشووەکاندا .هەروەک ڕاگرتنی پاک وخاوێنی ، ڕۆژانە تەعقیم کردنی بینای قوتابخانە .

باخچەی ساوایان ئەتوانن دەرگایان کراوە بێت ئەگەر دڵنیابن لە پاراستنی مەرجەکانی پاک و خاوێنی ، مناڵەکان لە گروپ وکۆمەڵی بچوکدابن دوور لەیەکتر بە پێی توانا . هەروەک خاوێنکردنەوەوتەعقیمی ڕۆژانەی بینای باخچەی ساوایان .

وەرزش و یانە پەروەردەییەکان ڕائەوەستن ،چالاکیی مناڵان و گەنجان کە تیایدا تێکەڵاویی و نزیکی زۆر هەیە ڕائەوەستن لە کارەکانیان .

هاوڕێ و برادەرانی قوتابخانە کە لەم دۆخە نوێیەدا جیاکراونەتەوە باشترە زۆر تێکەڵی و نزیکی یەکتر نەبن لە دەرەوەی قوتابخانە ، بڕوانە ڕێنماییەکان دەربارەی مناڵ و قەدەغەی بەکۆمەڵ .  

دایکان و باوکان ، سەرپەرشتیاران ، داواتان لێئەکەین ، هانتان ئەدەین ، سەرنج بدەن لە ڕێنماییەکان دەربارەی هاوبەشی و تێکەڵاوی منداڵ و گەنج لەدەرەوەی قوتابخانە .


سنوردارکردن و قەدەغەکردن چی ناگرێتەوە ؟

سنوردارکردن ، قەدەغەی جم وجوڵی ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی یان بەندەرەکان ناگرێتەوە ، فڕۆکە و پاپۆڕ . جەختی  بەردەوام لە ئامادەباشی و چاودێری وردی لایەنە بەرپرسەکانی ئەو جێگایانە تا ئەوپەڕی سنوری بەئاگایی بۆ کەمکردنەوەی  ئەگەری بڵاوکردنەوەو تەشەنەی پەتاکە .

قەدەغە و سنوردارکردن کەی کۆتایی دێت ؟

٠ ئەم قەدەغە کرنە  تا کۆتایی ڕۆژی ١٢ ی٤ درێژەی دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکە بە پێی پێویست


بۆچی کارەکانی ڕێ وشوێنی قەدەغە توند کران ؟

سەرەتا قەدەغەکردن ، سنوردارکردن ، ی کۆبوونەوەی ١٠٠ کەس و بەرەو ژوور، دانرا لە ١٥ ی ٣ بەو ئامانجەی ڕێگە بگیرێت لە خێرایی تەشەنەی نەخۆشی پەتای کۆڤید-١٩، بەڵام ەک ئاشکرایە لەو کاتەوە پەتاکە تەشەنەی زۆری کردووە لەم ووڵاتەدا بەو پێیەش زۆرکەسی تووش کردووە .

نەخۆشییەکە لە ئایسلاند کاریگەریی دیارە بەسەر توانایی نەخۆشخانەی ووڵات لە پێشکەش کردنی خزمەتەکانی و داوامان لێئەکات کاردانەوەی زۆرتر و توندترمان هەبێت بۆ پارێزگاریی لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە .پێویستە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە خاو بکرێتەوە هەتا بتوانرێت خزمەتە پێویستییەکان بەوانە بکرێت کە نەخۆش ئەکەون بە پەتای کۆڤید-١٩ هاوکات لەگەڵ ئەونەخۆشییە کتوپڕانەی کە ناتوانرێت دووا بخرێن . لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئەو بارودۆخە ناهەموارەدا لەسەر پێشنیازی پزیشکی نەخۆشییە درمییەکان ، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتیی ، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێ و شوێنی توندتری قەدەغە و سنوردارکردنی زیاتری نێوان خەڵک .