کاردانەوە لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا Viðbrögð á Íslandi

كاردانەوەی وڵاتی ئایسلاند لە بەرامبەر کۆڤید-١٩

کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی ئایسلاند و ئامانج لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتای کۆڤیدی١٩ هەر لەسەرەتاوە ڕوون بوو. جەختی تەواویان ئەکردەوە لەسەردابینکردنی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان لەگەڵ دڵنیایی لەوەی کە سیستێمی چاودێری تەندروستیی و نەخۆشخانەکان ئامادەیی تەواویان تیا بێت بۆ ئەو فشارە زۆرەی دروست دەبێت لە ئەنجامی تەشەنەی پەتاکە لەناو وڵاتدا

دیارترینی ئەو ڕێ وشوێنانە

دەستنیشانکردن و سنوردارکردنی هەموو سەرچاوەکانی مەترسی لە سەرەتاوە
 هەموو ئەو کەسانەی لە دەرەوە دێن بۆ ئایسلاند لە وڵاتانی ڕێژەی بەرزی مەترسی ، هاووڵاتی بن یان کەسانی تر  ، ئەبێت بچنە کەرەنتین یان نمونەیان لێوەربگیریت بۆ پشکنین
بە پێی توانا جەخت کردن لەسەر پشکنینی زۆرترین خەڵک یان زۆرینە  
شوێنهەڵگرتنی هەموو تووشبووان بە پێی توانا بۆ بەدوواداچوون  
کەرەنتین کردنی هەرکەسێک کە پەیوەندی یان بەرکەوتنی هەبووبێت کەسانی تووشبوو بە پەتاکە
سنوردارکردنی بەشداری کۆڕوکۆبوونەوە
گۆڕینی شێوازی خوێندنی ئامادەیی و زانکۆکان بۆ ئۆن لاین بە سود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت  ، هەروەها سنوردارکردنی کاری دایەنگا و خوێندنی سەرەتایی  
 بەردەوام کارکردن لەسەر ووشیاری کۆمەڵگا و گەیاندنی زانیاری دروست بە هاووڵاتیان  

ڕۆژانە لەسەرلاپەڕەی فەرمی کۆڤید.ئیس ، سایتی تایبەت بە پەتای کۆڤید-١٩بە ١١ زمان ، زانیاری و ڕێنمایی بەسوود لەگەڵ ئاماری نەخۆشییەکە لە ناو ولاتدا بڵاودەکرێتەوە و بەردەوامیش نوێ دەکرێتەوە . هەروەها کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەگیرێت بە بەبەشداری و ئامادەیی پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەکان و بەرگریی میللی .کۆبوونەوەکان بە شێوەی پەخشی زیندوو لە مێدیای وڵاتدا ئەگوێزرێنەوە. www.covid.is/ku

ئامانج لە ڕێ وشوێنەکان  

ئایسلاند باری نائاسایی ڕاگەیاند لە بەرواری ٦ی ئادار بۆ بەرزترین ئاستی ئیمێرجینسی بە هۆکاری پەتای ڤایرۆسی کە ئەبێتە هۆی تووشبوون بە کۆڤید-١٩.ڕاگەیاندنی هاوبەشی پزیشکی نەخۆشییە درمییەکان و بەرگریی میللی لەگەڵ پۆلیسی وڵات بە پێی پلانی نیشتیمانیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی پەتا جیهانییەکە. گرتنەبەری ڕێ وشوێنی پێویست پەیوەست بوو بە شێوەیەکی سەرەکی بە دامەزراوە و دەزگا سەرەکییەکانی وڵات کە بنەڕەتین لە ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوواندا . هەموو پلان و کاردانەوەکانی باری نائاساییدا کاریگەرییان ئەبێت بە پلەی جیاواز ، هەربۆیە پەنا ئەبرێت بۆ ڕێ وشوێنی کارا وزانراو بە پێی بەڵگە و داتا لەوانەش کەرەنتین کردن ، دابڕینی نەخۆش ، پشکنینی زوو ، نمونە وەرگرتنی زۆر ، ووشیاری جەماوەر لەگەڵ گەیاندنی زانیاریی دروست .هەروەها ڕێ و شوێنی توند بۆ سنوردارکردنی پەتاکە بە قەدەغەکردنی کۆڕ وکۆمەڵی گەورە و ڕەچاوی ڕێسای سنوردارکردنی کۆڕ و کۆمەل بە ١٠٠ کەس و دوواتر لە ٢٤ ی ئادار/مارس  نزم کردنەوەی بۆ ٢٠ کەس و لە هەندێک باردا کەمتریش هەروەها پابەندی دووری نێوان کەسەکان . وەزیری تەندروستی ڕاگەیانراوە هاوبەشەکەی پەسەندکرد و جەختی کردەوە لەسەر پڵاوکردنەوە و کارپێکردنی ڕێساکانی کەرەنتین و دابڕین بۆ خۆپاریزی لە کۆڤید ی ١٩. هەموو ڕێسکان کاریان پێئەکرێت و ئەبێت هەموو کەسێک پابەندی بێت بە تایبەت ئەو بەندانەی تایبەتە بە کەسانێک کە لایەنی پسپۆڕ و پزیشکی نەخۆشییە درمییەکان کەرەنتین ئەکرێن یان دائەبڕرین لە پێناو خۆپارێزی لە پەتاکە و ڕێگریی لە تووش بوونی بەکۆمەڵ

بنەما و پێوانە بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنە خۆپارێزییەکان ، یەک ڕیزی گەل و کۆدەنگیی لایەنە پسپۆڕ و بەرپرسەکانە بۆ کارپێکردنی ڕێساکان و بەهەند وەرگرتنی پێشنیارەکان لەم کارە گەورەیەدا . گرتنەبەری ڕێ وشوێنە خۆپارێزییەکان لە نەخۆشییە درمییەکان پەیوەستە بە تەندروستی تاکەوە و سەرئەنجامیش بە قازانجی گەورەی کۆمەڵگا تەواوئەبێت . هەموومان بەرگریی میللین