پێویستە بچیتە کەرەنتین لەحاڵەتێکا بۆی هەیە تووش بووبیت بە نەخۆشیەکە بەڵام نیشانەکانیت پێوە دیار نییە :
ئەگەرەکانی تووشبوون لەم حاڵەتانەدایە :
تۆ لەگەشت و سەردانی ئەو جێگایانەبووبیت کە ناوچەی مەترسیدارن ٠
تێکەڵاویت لەگەڵ خەڵکانێکدا کردووە کە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ یان تیا دەستنیشانکراوا .
کەسانی تری ناو ماڵەکەت کە تۆ بەرکەوتنت لەگەڵیانا هەبووە و ئەگەری گواستنەوەی پەتاکەیان لەسەرە ئەتوانن لەهەمان کاتدالە کەرەنتیندا ، ڤارێز، بن لە ناو ماڵەکەدا .
گرنگ ئەوەیە پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکەن . دەربارەی کەرەنتین لەناوماڵدا
ئەگەر کەسانی تر لە ماڵەکەدا لە کەرەنتین بوون بێچگەلەخۆت :
ئەگەر کەسانی تر لە ماڵەکەدا دووچاری تووشبوون هاتن و چوونە کەرەنتین بێچگەلەخۆت ، واباشترە کە تۆ لەهەمان شوێن نەمێنیتەوە ، بەڵام ئەگەر ناتەوەێت ماڵەکە بەجێبهێڵیت ئەوا ئەبێت بەرکەوتنت لەگەڵیاندا سنوردار بکەیت بۆ کەمترین ئاست. بەتایبەت لەگەڵ کەسی کەرەنتیندا .
کەرەنتین بە هۆکاری کۆڤید-١٩ ماوەکەی ١٤ڕۆژە لەوکاتەوەی کە تووشبوو نیشانەکانی لێدەرکەوتن .ئەگەر تۆ هەست بە ئاماژەکانی نەخۆشیەکە ئەکەیت و لە پشکنیندا پۆزەتیڤ دەرچوویت ئەوا پێویستە پابەندی ڕێنماییەکان ببیت . تایبەت بە خۆدابڕین لەناو ماڵدا
پێویستە بچیتە کەرەنتینەوە ، تەنانەت ئەگەرهەستت بە نیشانەکانیشی نەکرد ١٩ هەرکە تووش بوویت بە پەتای کۆڤیدی ڕەنگە ڤایرۆسەکەت تووش ١٩-
کەرەنتین و هۆبەی کەرەنتین لەگەڵ هۆشداریی دووای گەشت
ڕێساکانی ئێستا پێمان ئەڵیت هەموو ئەو کەسانەی دێنە ئایسلاند لەو وڵات و ناوچانەوە کە ڕێژەی تووشبوونیان تیا بەرزە ، پێویستە لەسەریان بچنە کەرەنتینەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ یان مل بدات بۆ پشکنین و نموونە لێوەرگرتن لەسەرسنور
پشکنینی سەرسنوور و هۆشداری لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆڤیدی١٩ لە گەڕانەوەدا
Instructions for quarantine for visitors in Iceland