Leiðbeiningar um einangrun í heimahúsi
Instructiones for person under home based isolation
دابڕین لە خەڵک بۆ ئەوکەسانەیە کە توشبوون بە پەتای COVID-19 بەڵام پێویست ناکات لە نەخۆشخانەبمێننەوە.کەواتە خۆت دابڕە لە ماڵەوە یان لە هەرشوێنێک کە بەرگری میلیی یانبنکەکانی تەندروستی دەستنیشانیان کردووە لەگەڵ پابەندبوونی ڕێنماییەکانی دابڕان لە ناو ماڵدا. لە ماوەیخۆدابڕیندا کارمەندانی سەر بە بنکەی تەندروستی بە شێوازێکی ڕێکخراو پەیوەندیت پیوەدەکەن. لە کەسێک زیاتری توشبوو بە پەتاکە دەتوانن پێکەوە بمێننەوە و دابڕاو بن.
دابڕین لە خەڵک بۆ ئەوکەسانەیە کە توشبوون بە پەتای COVID-19 بەڵام پێویست ناکات لە نەخۆشخانە بمێننەوە.کەواتە خۆت دابڕە لەماڵەوە یان لە هەرشوێنێک کە بەرگری میلیی یان بنکەکانی تەندروستی دەستنیشانیانکردووە لەگەڵ پابەندبوونی ڕێنماییەکانی دابڕانلە ناو ماڵدا.
کەسانی دابڕراو :
· ڕیگەیانپێنەدراوە بۆ چوونە دەرەوە لە ماڵ.
· پێویستەبە تەواوەتی خۆیان بە دوور بگرن لە خەڵکانی تر.
· ڕیگەیانپێنەدراوە بە سەردان و میوانداریی کەس و کار و دۆستان.
· ڕیگەیانپێنەدراوە بۆ چوونە سەرکار.
· ڕیگەیانپێنەدراوە بۆ چوونە پیاسە.
· ڕیگەیانپێنەدراوە بۆ بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتیی.
· دەتواننپێداویستییە تەندروستییەکان وەربگرن، بەڵام پێوسیتە سەرەتا پەیوەندی بکەن بە بنکەیچاودێری تەندروستییەوە.
· لە باریڕووداوی کت و پڕدا ، بە پێێ پێویست تەلەفۆن بکە بۆ 112.
ڕێوشوێنی خۆدابڕین توندترە وەک لە کەرەنتین هەروەەها جەخت زیاترەلەسەرهەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا، زیاتر لەوەی کە لە دۆخی کەرەنتیندا داواکراوە.
ئەندامانی تری خێزان و کەسانی ناو ماڵ دەتوانن لە کەرەنتین بن لە هەمانماڵ و شوێندا ئەگەر نەیان ویست ماڵ بەجێبهێڵن. بەمەرجی سنوردارکردنی پەیوەندی بەپێێ توانا، و بەریەککەوتن بۆ کەمترین ئاست لەگەڵ کەسی دابڕاودا بەلای کەمەوە ٢منێوانتان هەبێت بێت لەگەل کەسی توشبوودا. ئەگەرهاتوو کەسی تری ناو ماڵەکە نەخۆشکەوتن ناچار دەبن بە درێژکردنەوەی ماوەیکەرەنتین.
لێرەدا زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زمانێکی سادە لە ئامادەکردنی کۆمەڵەیپشتیوانی گەشەی مێشک
چۆن و کەی دابڕین هەڵدەگیرێت لە دووای توشبوون بەCOVID-19؟
کارمەندانی بەشی COVID لەبنکە تەندروستییەکان سەربە Landspítaliهەڵدەستن بە کاری پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەوکەسانەی لە دابڕان دەردەچن.
دابڕین بە هۆی COVID-19 وەلەلایەن پزیشکی تیمی کاری کۆڤیدەوە هەڵدەگیرێت هەر کاتێک ئەم دوومەرجە هاتنە دی
· تەواوکردنیماوەی ١٤ ڕۆژ لە سەرەتای دابڕینەوە .
· نەخۆشەکەهیچ نیشانەیەکی پێوە نەماوە بە لای کەمەوەبۆماوەی ٧ ڕۆژ.
پزیشکەکانی تیمی کاری تایبەتی COVID-19 لە لاندسپیتالی Landspítaliهەڵدەستن بە کاری پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەوکەسانەی لە دابڕان دەردەچن.
حاڵەتە تایبەتەکان
کەسانێک بێ نیشانەکانی نەخۆشییەکە: پێویستەکەسەکە بە تەواوەتی تاکەی شکا بێت، ئازار لە جەستەیا نەمابێت ، کۆکە وتەنگەنەفەسی و تەڕی لووت یان هەست کردن بە نەخۆشی تیا نەبێت بۆ ماوەی هەفتەیەکلەگەڵ تێپەڕاندنی 14 ڕۆژ لە دووای تێستی پۆزەتیڤەوە.
ئەوانەی پێکەوەن لە کەرەنتین و دابڕان : دەتوانرێتباری کەرەنتین هەڵبگیرێت لە ڕێگەی وەرگرتنی نمونەوە، پشکنین، لەو کەسانەی پێکەوەبوون لەگەڵ کەسی دابڕاودا ، لە دووای تێپەڕینی ماوەی دابڕین بە گوێرەی بڕیاریپزیشکی تیمی کاری COVID-19. کەسانی پێکەوەبوو ئۆتۆماتیکی کۆدێكیانبۆدێت لەگەڵ ئاگاداری ئامادە بوون بۆ پشکنین. مەبەست لە کەسانی پێکەوەبوو، پێکەوە ژیان،هەموو ئەندامانی خێزانی ناو هەمان ماڵ، منداڵێش لە ناویاندا، کە بەتەواوی لە کەسیدابڕاو جیا نەبوونەتەوە.
هەموو ئەوانەی پێکەوەن لە دابڕان : هەرکاتێککەسی یەکەمی کۆمەڵەکە چاک بوەوە، دەتوانرێت لە دابڕان دەربهێنریت (ىڕوانە لای سەرەوە) بە مەرجی بەردەوامییدابڕینی کەسی نەخۆش لە کەسە تەندروستەکان و ئەوانی تر. ئەگەر نەکرا کەسی چاکەوەبووجیابکرێتەوە لە کەسانی تری هێشتا نەخۆش ، ئەوا پێویستە هەموویان پێکەوە بمێننەوە ،بەو پێیەش نابێت باری دابڕین هەڵبگیرێت لەسەریان تا چاکبوونەوەی دووا نەخۆشیان.زۆر گرنگە، پێویستە، لەسەر هەموو ئەندامانی خێزان پاک و خاوێنی خۆیان و ماڵەکەیانزۆر بە باشی ڕابگرن پێش هەڵگرتنی دابڕین. مەبەست لە کەسانی پێکەوەبوو، هەمووئەندامانی خێزانی ناو هەمان ماڵ، منداڵێش لە ناویاندا .
کارمەندان و پیشەییەکانی چاودێری تەندروستیی :هەمان یاسا و ڕێسای گشتیی پەیڕەو دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ، پێویستە ڕەچاوی کار وگرنگیی کەسی مەبەست بکرێت لە دووای گەڕانەوەی بۆ سەر کار (گروپی لاواز / هەستەوەر). پزیشک و سەرکار هەڵسەنگاندن دەکەن بەجیا بۆ هەر حاڵەتێک.