کوتان

Kúrdíska

ئەگەر لە وڵاتی ئایسلاند کار دەکەیت یان نیشتەجێیت

مافی کوتانت هەیە لە دژی پەتای COVID-19.

کوتان بێ پارەیە و کەس ناچاری کوتان ناکرێت

ڤاکسینەکان ی لە ئایسلاند بەکاردێن لە دژیـ COVID-19 پەسەندکراون و دەستەبەری باشترین پارێزیی بەردەستن لە دژی نەخۆشییەکە. ئامانج لە کوتان دژی COVID-19 پاراستنی خەڵکە لە نەخۆشییکە. زانیاریی زیاتر دەربارەی ڤاکسین ودەرئەنجامی لاوەکی و پرسیارە باوەکان.

بۆ ئەو کەسانەی نەکوتراون دژی COVID-19

دەتوانیت ناوت بنووسیت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بێ گەڕانەوە بۆ هەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی (بەزمانی ئایسلاندی / بەزمانی ئینگلیزی). بە شێوەیەکی گشتی جۆرەکانی Pfizer / BioNTech ، دەشتوانیت داوای  Janssen أو Nuvaxovid بکەیت لە ڕێگای چاودێتی دروستییەوە. تکایە فۆرمی داواکەت بە باشی پڕ بکەرەوە چونکە دواتر ناتوانرێت گۆڕانی تێدا بکرێت.
پێویستە ناوی ئەو جێگایە بهێنیت کە دەتەوێت ڤاکسینی لێوەربگریت لە ناو وڵاتدا.

باری تایبەت

هەمیشە ئامۆژگاری دەکرێ بە وەرگرتنی دووژەمی سەرەکی کوتان، هەروەها لە باری وەرگرتنی ڤاکسینی  Janssen.

ژەمی بەهێزکار (ژەمی سێهەم، دواتر) بەرگریی زیاد دەکات بەرامبەر COVID-19 و ئەو نەخۆشییانەی تر کە پێوسیتیان بە دوو ژەمە. زانیاری زیاتر دەربارەی پێکوتە و کوتان لەسەر پێگەی تایبەت بە پزیشکی نیشتئمانیی.

ئەگەر ژەمێکی کوتانت لەدەرەوەی وڵات وەرگرتووە. ئامۆژگاری دەکرێیت بە وەرگرتنی ژەمی تر لە ڤاکسینی بەردەست لە نزیکترین بنکەی کوتان.بە شێوەیەکی گشتی Pfizer / BioNTech  دەبێت، بەڵام دەشتوانیت داوای ترت هەبێت، گرنگ ئەوەیە خۆت ناوی بهێنیت لەکاتی چات/گفتو گۆلەگەڵ بنکەی تەندروستییدا.

ئەگەر دووژەمە کوتانی سەرەکیت وەرگرتووە بە ڤاکسینێک لە ئایسلاندا بەردەست نییە و خوازیاریت بەڵگەی کوتانت هەبێت لێرە ، باشترە ژەمێک کوتان وەربگریت بە ڤاکسینی Janssen.

ئەگەر تووشبووی بە پەتای COVID-19 هەموو ڕێنماییەکانی لای سەرەوە پەیڕەو بکە، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ ڕێنمایی تری پێشوو لەسەر ڤاکسین وکوتان دژی COVID-19 لە وڵاتدا.

منداڵی تەمەن ٥ – ١٥ ساڵ. کوتان پێشکەش دەکرێت بۆ منداڵانی تەمەن 5 _ 15 ساڵان بە ڕەزامەندی  باوان / سەرپەرەشتیاری منداڵ و ئامادەبوون لەگەڵیاندا لە شوێنی کوتان. ئامۆژگاری ناکرێت بە ژەمی بەهێزکار بۆ ئەم تەمەنەی مندال ، بەڵام دەکرێت ئەگەر  داوای بکەن.

کارتی بڕوانامەی کوتان

بەڵگەنامەی کوتان بەردەستە لەبەشی لاپەڕەکانم heilsuvera.is دوای یەک هەفتە لە کوتانی تەواو، هەروەک لە بنکەی تەندروستییەکەت. ژەمی بەهیزکار وا دەکات ماوەی بەسەرچوونەکە بێ وادە بێت. لەبەر ئەوەی شفرەی QR  لە خۆوە تەواو دەبێت ، بۆیە باشترە کە بەڵگەی کوتان هەمیشە بە چاپی تازەیی وەربگێریت
کارتی کوتانی منداڵ (خوار 16 ساڵانبەردەستە لە بەشی لاپەڕەی سەرپرەشتیار وهەروەک لە بنکەی تەندروستیی. پێویست دەکات بە گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر لە گۆشەی سەروەی لای ڕاست ی"لاپەڕەکانم" تایبەت بە سەرپەرەشتیار.  
بۆ منداڵی تەمەن 16 ساڵان و گەورەتر خۆیان خاوەنی پێگەی خۆیانن "لاپەڕەکانم" وە پێوستیان هەیە بە پێناسی ئەلەکترۆنی، ئەگەر نا ئەتوانن بۆ وەرگرتنی کارتی کوتان / بەڵگەنامە بچنە بنکەی تەندروستیی.

ئەگەر بیمەی تەندروستی نییە لە ئایسلاندا، بەڵام لێرە دەژیت یان کار دەکەیت ئەوا هێشتا هەر مافی وەرگرتنی ڤاکسینت هەیە.

دەتوانیت ناوت بنووسیت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بێ گەڕانەوە بۆ هەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی (بەزمانی ئایسلاندی / بەزمانی ئینگلیزی). بە شێوەیەکی گشتی جۆرەکانی Pfizer / BioNTech ، دەشتوانیت داوای  Janssen أو Nuvaxovid بکەیت لە ڕێگای چاودێتی دروستییەوە. تکایە فۆرمی داواکەت بە باشی پڕ بکەرەوە چونکە دواتر ناتوانرێت گۆڕانی تێدا بکرێت.
ئەگەرهەڵگری ژمارەی بیمەی ئایسلاندی نیت و کێنیتالات نییە، پێویستە ئەم زانیارییانەت بە تەواوی پێبێت ، ناو ، بەرواری لەدایکبوون، ڕەگەز، ڕەگەزنامە لەگەڵ جۆر و ژمارەی ناسنامە، پاسپۆرت یان کارتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ .  
پێویستە ناوی ئەو جێگایە بهێنیت کە دەتەوێت ڤاکسینی لێوەربگریت لە ناو وڵاتدا.

ئەگەر خاوەنی بیمەی تەندروستیت لە ئایسلاندا:

بچۆرە ناو heilsuvera.is بە بەکارهێنانی ناسنامەی ئەلەکترۆنی بۆ ڕاستکردنەوەی ژمارە مۆبایل و زانیاری پێویست.
ئەگەربیمەی تەندروستییت نییە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە لایەنی پێشکەشکاری چاودێری تەندروستیتەوە و داوای لێبکەیت لە دانانی زانیاری دروست.

خۆ تۆمارکردن لە بنکەی تەندروستی

لە دەرەوەی شارەگەورەکان، ئۆتۆماتیکی بە پێی شوێنی نیشتەجێێ یاساییت تۆمار دەبیت.

لە پایتەخت و دەوروبەری، پێویستە خۆت تۆمار بکریت. بەوەی خۆت ئامادە بیت لەو بنکە تەندروستییەی خۆت هەڵیدەبژێریت یان لە  دەروازەی بیمەی تەندروستی  (ناسنامەی ئەلەکترۆنیی داواکراوە)

ئایا دەزانیت کە بیمەی تەندروستی ئایسلاندات هەیە یان نا ؟

بیمەی تەندروستی لە ئایسلاندا ئەوەستێتە سەر تۆماری شوێنی نیشتەجێی یاسایی .
دوای 6 مانگ لە تۆماری تەواوو یاسایی لە سیستەمی نیشتمانیی، ئۆتۆماتیکی بیمەی تەندروستی دەتگرێتەوە.
تێبینی، کێنیتالای کاتی بەس نییە بۆچوونە سەر سیستەمی بیمە.

بەرلە 6 مانگ لە بەرواری کێنیتالای تەواو لە  ناو تۆماری ئایسلاندی، پێویستە ئەم مەرجانەت تیا هەبێت بۆ وەرگرتنی بیمەی تەندروستی

دانیشتوو/خەڵکی وڵاتێکی ناو یەکێتی بازرگانی ئەوروپا بیت خاوەنی بیمەی تەندروستی ئەوێ بیت.. فۆرمی داوای وەرگرتنی بیمەی تەندروستی لە ئایسلاندا.

ناسنامەی ئەلەکترۆنیی

دەبێت ژمارەی كینیتالای ئایسلەندیی (کینیتالای تەواو لە تۆماری نیشتمانیدا هەبێت، نەک ژمارەی كێنیتالای کاتی) و ناسنامەیەکت هەبێت کە ژمارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی پیشان بدات.
پێویستە ئامادە بیت لە شوێنی ناو تۆمارکردن بە شێوەی کەسی بە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت و ناسنامەی کەسی خۆت بۆ چالاککردنی ناسنامەی ئەلیکترۆنی خۆت.
تۆ پێویستە سمارت فۆن و ژمارە مۆبایلی ئایسلاندییت هەبێت.

ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی زیاترە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە زمانی ئایسلەندی یان ئینگلیزی لە چاتی ئۆنلاین covid.is یان لە سەنتەری ئامۆژگاری کۆچبەران (نوێ لە ئایسلەندا) کە دەتوانن بە زمانەکانی تر یارمەتیت بدەن.

Information posters